نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی كاوه‌ خۆسره‌وی

210
به‌ پێی راپۆرته‌كان، تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی كاوه‌ خۆسره‌وی هه‌ڵسووڕاوی خوێندكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ پاش بانگ كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
كاوه‌ خۆسره‌وی له‌ خوێندكارانی شاری سنه‌ پاش ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئتیلاعاتی رژیم، له‌ رێكه‌وتی ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی و چه‌ندین جار سه‌ردانكردنی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌م ئیداره‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی منداڵه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی سه‌ر‌نجنه‌دان و وڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ بوونه‌ته‌وه‌.

 

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →