به پێی راپۆرته‌كان، له چاره‌نووسی “كوروش به‌خشه‌نده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی كه رۆژی ١٦ی ره‌شه‌ممه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌پێش هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و لیباس شه‌خسییه‌كانی رژیم، ماڵی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه‌یان پشكنی و ناوبراویشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه هه‌تا ئێستا له شوێنی راگرتنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.