نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی لاله‌ خوشنود له‌ مهاباد

389y
تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی لاله‌ خوشنود خوێندكاری قۆناغی ده‌بیرستان كه‌ رۆژێك دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری مهاباد بێ سه‌روشوێن بووه‌، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
بنه‌ماڵه‌ی لاله‌ خوشنود سه‌ردانی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمیان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی لاله‌ی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ هیچ زانیارییه‌كیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌. بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن “لاله”‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان و له‌ جه‌ریانی رووداوكانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێت. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مه‌دره‌سه‌ی كچه‌كه‌یان له‌ نزیك هۆتێل تارایه‌. هه‌ر به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ له‌م پێوه‌نده‌دا، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مهاباد به‌ مه‌به‌ستی دان پێدانانی ته‌له‌فزیۆنی له‌ زیندانی ورمێیه‌وه‌ بۆ زیندانی مهاباد گواستراونه‌ته‌وه‌ و به‌ توندترین شێوه‌ خراونه‌ته‌ ژێر گوشاره‌وه‌ تا ئێعتراف به‌وه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی نه‌یاری رژیم هاوكارییان كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →