نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی موختار زارعی له‌ شاری سنه‌

628t
له‌ چاره‌نووسی هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی “موختار زارعی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.تار زارعی” هه‌ڵسووڕاوی سیاسی‌ و مه‌ده‌نی که‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ٢٤ی ره‌شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیمه‌وه‌ له شاری‌ سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ک بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌ گواسترابۆوه‌، راپێچی بازداشتگای ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. شایانی باسه‌ موختار زارعی هه‌فته‌یه‌ك پێش نه‌ورۆز، به‌ تۆمه‌تی كۆمه‌ڵه‌ نووسینێكی له‌سه‌ر فه‌یسبووك بۆ پێشوازی و پشتیوانی له‌ زیندانیان، به‌ حوکمی دادستانی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا.