نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد

61
نزیكه‌ی ٥٥ رۆژه‌ كه له‌ بازداشتی هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی “ئۆمید ده‌باغچی مۆكری”، یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مهاباد تێپه‌ڕ بووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیای و مه‌ده‌نی، ئه‌م هاوڵاتییه‌ رۆژ جومعه‌ ١٧ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مهاباد سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ستدانی “فه‌ریناز خوسره‌وانی”، له ‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌موه‌ له‌ شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاوڵاتییه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.