نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری بازداشتی له كوردستان

299y
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به‌ ٤٠ رۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “ئارام و فواد زه‌ندی”، هێشتا له‌ چاره‌نووسیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئارام و فواد زه‌ندی رۆژی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی رژیمه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌رسه‌ر كران و تا ئێستا له‌ چاره‌نووسیان هیچ چه‌شنه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌ها “مه‌حموود ساڵحی و پێدرام نه‌سرۆڵاهی” كه‌ له‌ رۆژانی ٨ و ٩ی مانگی گوڵان له‌ سه‌روبه‌رندی رۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن هێزه‌ لباس شه‌خسی و ئیتڵاعاتییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هه‌روا له‌ ژووره‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ به‌ندكراون. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییانه‌، زۆر نیگه‌رانی منداڵه‌كانیانن و له‌ بارودۆخێكی زۆر دژواردا به‌سه‌ر ده‌بن. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستگیری و زیندانی كردنی كرێكارانی پێشره‌و و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، له‌ سه‌رجه‌م كرێكاران، رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و خه‌ڵكی ئازادیخواز و عه‌داڵه‌ت ته‌ڵه‌بی كومه‌ڵگا و هه‌روه‌ها ته‌واوی كه‌سانێك كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان دڵیان بۆ ئازادی چینی كرێكار كه‌ له‌ ژێر كرده‌وه‌گه‌لێكی نابه‌رابه‌ر، زاڵمانه‌ و دژه‌ ئینسانی سه‌رمایه‌داریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، داوا ده‌كات به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌ و هه‌ماهه‌نگ به‌ درێژه‌ی بازداشتی ئه‌م ئازیزانه‌ و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانێك كه‌ تاوانێك بێجگه‌ له‌ دیفاع له‌ ماف و مه‌زایای چینی كرێكار و خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوویان نییه‌، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و چیتر ئیزن نه‌ده‌ن كه‌ خاوه‌نانی سه‌رمایه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی، كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری رێگای ئازادی ئه‌م چینه‌ و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش به‌ره‌وڕووی جۆره‌ها گوشار و سه‌ركووت بكه‌نه‌وه‌‌ و ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن و له‌ بارودۆخی سه‌خت و نامرۆڤانه‌ی زیندان رابگیردرێن.