نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هه‌ڵسووڕاوێكی خوێندكاری

88
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٢١ رۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی خوێندكاریی شاری سنه‌ به‌ناوی “كاوه‌ خوسره‌وه‌ی كوردستان”ی، له‌ چاره‌نووسی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو رۆژی ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ بانگ كرا و له‌و كاته‌وه‌ چاره‌نووسی ناڕوونه‌. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ خوێندكارییه، هه‌تا‌ ئێستا چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی راگیرانی ناوبراو، سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمیان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. شایان باسه‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ خوێندكارییه‌ كارناسی باڵای دانیشگای په‌یمام نووری شاری سنه‌” و مامۆستای زمانی كوردی ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی “هاواری هه‌ورام” و به‌رپرسی پێشووی ئه‌نجۆمه‌نی وتووێژه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →