نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری

753
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “محه‌مه‌د ڕه‌زا كه‌ریمی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاغڵ له‌ ئیداره‌ی به‌نده‌ره‌كانی “به‌نده‌ر له‌نگه‌” له‌ ئۆستانی هورمزگان، تا ئێستا له‌ بارودۆخی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.
محه‌مه‌د ڕه‌زا كه‌ریمی كه‌ له‌ رێكه‌وتی ١١ی مانگی خه‌رمانان بۆ ماوه‌ی ٢٤ سه‌عات ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ئازاد كرا، رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لیه‌ زه‌وتكراوه‌كانی، سه‌ردانی ئیداره‌ی ئێتلاعاتی رژیمی كردبوو. به‌ڵام سه‌رله‌نوێ له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.