به پێی راپۆرتی هێرانا، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له سێ هه‌فته به‌سه‌ر بازداشتی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری تاران، له چاره‌نووسی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” رۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی به ئه‌شكه‌نجه و لێدان له لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. مه‌ئمورانی رژیم هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و وێڕای پێكهێنانی كه‌شوهه‌وای ترس و خۆف، ده‌ستیان كرد به زه‌وت كردنی كه‌لوپه‌له شه‌خسیه‌كانی. جێگای ئاماژه‌یه كه محه‌ممه‌د كه‌ریمی له زومره‌ی به‌شداربووانی چالاك له كۆبوونه‌وه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری تاران له‌وانه كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م ساختمانی “دێنا” و كانونی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری بووه.