سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٧٥ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی خوێندكاری شاری مه‌ریوان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، تا ئێستا زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، “رێبوار کامرانیپوور” هه‌ڵسووڕاوی خوێندکاری و ژینگەپارێزی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه له دانیشگای سنه ده‌رسی ده‌خوێند، رێکەوتی ١٩ی سەرماوەز پاش خۆناساندن بە ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرا و تا ئیستا لە ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە بازداشت دا به‌سه‌ر ده‌بات. هێزە ئیتلاعاتییەکان لە رۆژی ٢٠ی سەرماوەزدا چووبوونە ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە کتێبەکان و کۆمپیوتێرەکەی ناوبراویشدا گرتبوو. جێگای ئاماژه‌یه تا ئێستا تۆمەتی ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه بۆ کەسوکار و هاورێیه‌کانی روون نەبۆتەوە.