به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له چاره‌نووسی “پێدرام نه‌سرۆڵاهی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، تا ئێستا زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، دوابه‌دوای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، به بنه‌ماڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه بڕیاری بازداشتی ناوبراو تازه كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم رێكه‌وتی ٩ی مانگی گوڵان و له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانی پێدرام نه‌سرۆڵاهی كه له‌وێ میوان بوو و وێڕای سوكایه‌تی و ئه‌زیه‌ت و ئازار، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیاریان كرد. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، وێڕای مه‌حكوم كردنی درێژه‌ی له زیندان راگرتنی “پێدرام نه‌سرۆڵاهی”، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو و زیندانیانی سیاسییه.