نه‌بوونی زانیاری له چاره‌نووسی‌ زیندانی سیاسی مه‌نسوور ئاروه‌ند

407y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ چاره‌نووسی زیندانی سیاسی “مه‌نسوور ئاروه‌ند” هیچ چه‌شنه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.به‌ وته‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، مه‌نسوور ئاروه‌ند سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناكاو له‌ زیندانی میاندواو بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بێت، به‌ڵام پاش سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌رپرسانی ئه‌م ناوه‌نده‌ نه‌ ته‌نیا له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌وان خۆیان بوارد، به‌ڵكوو به‌ گاڵته‌وه‌ پێان راگه‌یاندن‌ كه‌ به‌دواداچوون و گه‌ڕان به‌ شوێن ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ رابگڕن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌نسور ئاروه‌ند مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٠، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری مهاباد، به‌ تۆمه‌تی محاربه‌ و هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا، به‌ڵام ناوبراو ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی له‌ دیوانی باڵای رژیم هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.