نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ ئیلام

459y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ئۆستانی ئیلام زیاتر له‌ ٣٤ هه‌زار بیمه‌كراوی سه‌ره‌كی هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیوه‌ سازی ته‌ئمینی ئیجتماعی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، وڵامده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان نییه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی نه‌بوونی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ته‌ئمینی ئیجتماعی چالاك له‌م ئۆستانه‌، بیمه‌ كراوان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئیمكاناتی پێویستی ده‌رمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ناچارن به‌ره‌و ئۆستانه‌كانی دیكه سه‌فه‌ر بكه‌ن. شایانی باسه‌ به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥ ساڵ هێشتا قۆناغی دروست كردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌.