نه‌درانی به‌شێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی شاره‌داریی بروجێرد

34
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی به‌شێك له‌ مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی شاره‌داریی “بروجێرد”، ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و به‌دواداچوونی كرێكارانی شاره‌داریی بروجێرد، به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت كرا، به‌ڵام تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵیان پێنه‌دراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، وێڕای نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراو، مافی بیمه‌كانیشیان نه‌ڕژاوه‌ته‌ حێسابی سازمانی ته‌ئمینی ئێجتماعی.