نه‌درانی حقوقی خانه‌نشینكراوانی فولاد

623q
هه‌واڵنێری حكومه‌تی ” مێهر” باس له‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ حقوقی ٨٥ هه‌زار خانه‌نشینكراوی فولاد ده‌كات.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نه‌درانی چه‌ندین مانگ حقوق، وه‌زعی گوزه‌ران و ژیانی ئه‌م خانه‌نشینكراوانه‌ی زیاتر له‌ جاران دژوار كردووه‌. شایانی باسه‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ته‌ئخیر له‌ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان، چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، نوێنه‌ری “مودیر عامل”ی سندوقی خانه‌نشین كراوان باسی له‌ چه‌ندین حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی له‌م سه‌ندووقه‌ كرد. به‌ پێی دانپێدانانی ئه‌م كار گێڕه‌ی رژیم بڕی یه‌كێك له‌م گه‌نده‌ڵییانه‌ ١٢٠ میلێون دۆلاره‌.