بەهۆی پێنەدرانی حقوقی خانەنشینی، موعه‌لیمی مه‌دره‌سه‌كانی ورمێ ناچارن بگەڕێنەوە بۆسەر كلاس و درێژە بە ته‌دریس بدەن. بەپێی یاساکانی رژیمی ئێران، فەرهەنگیان وەک موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كان دوای ٢٥ ساڵ ته‌دریس لە مه‌دره‌سه‌كان بە مەرجی قەبووڵی ئیدارە، خانەنشین دەکرێن. راپۆرتەکان لە ورمێ باس لەوە دەکەن کە موعه‌لیمانی ئەو مه‌دره‌سانه کە ساڵی رابردوو دوای قەبووڵ كرانیان له لایه‌ن ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رش خانەنشین کراون، ئێستا حه‌قده‌ستی خانەنشینیان پێ‌نادرێت. موعه‌لیمانی ئەو مه‌دره‌سانه‌ی کە خانەنشین کراون، بە هۆی ئەوەیکە رژیم حقوقیان پێنادات، به ناچاری گەڕاونەتەوە بۆ مه‌دره‌سه‌كان و درێژە بە ته‌دریس دەدەن. شایانی باسه ئه‌و موعه‌لیمانه ئەگەر هاوكات سەرقاڵی کارێکی دیکە نەبن و هیچ مههارهتێك بە دەست نەهێنن دوای خانەنشینیش، ناتوانن کارێکی باش بدۆزنەوە و بە هۆی حقوقی کەمی کاتی خانەنشینیان کە ئه‌ویش ئێستا چەندین مانگیشە دواخراوه و زۆرجاریش پێیان نادرێت، ژیانیان بۆ به‌ڕێوه‌ناچێت و گه‌لێك كێشه و گرفتیان بۆ دروست بووه