نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراوی سێ مانگی كرێكارانی شاره‌داری سه‌رده‌شت

846
به‌ پێی راپۆرته‌كان، حه‌قده‌ستی ٣ مانگی ١٩٠ كرێكاری شارەداریی شاری سەردەشت ماوەی ٣ مانگە پێیان نه‌دراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ١٩٠ كرێكاری قه‌راردادی، رەسمی و شیركەتی لە بەشە جۆراوجۆرەكانی شاره‌داری شاری سەردەشت ماوەی ٣ مانگە حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. بەپێی وته‌ی ئەم كرێكارانە، ئەوان جگە لە وەرنەگرتنی حه‌قده‌ستی ئەم ٣ مانگەیان، ٧ مانگە كە بیمەشیان پێنه‌دراوه‌.