نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شاره‌داری مه‌ریوان

727
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شاره‌داری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی پێوه‌ندیداری ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، شاره‌داری شاری مه‌ریوان تا ئێستا حه‌قده‌ستی سێ مانگی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخراجیان لێده‌كرێت. شایانی باسه‌ كرێكارانی شاره‌داری پێداگریان كردووه‌ كه‌ له‌ بارودۆخێكی خراپی به‌ڕێچوونی ژیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیم هیچ سه‌رنجێك به‌ بارودۆخیان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان ناده‌ن.