نه‌درانی حه‌قده‌ستی كاركونانی شیركه‌تی جه‌هاد نه‌سری خوراسان

405y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ١١ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی دواخراوی كاركۆنانی شیركه‌تی “جه‌هاد نه‌سری خوراسان” په‌رداخت نه‌كراوه‌.یه‌كێك له‌ كاركونان له‌مباریه‌وه‌ رایگه‌یاند: ” شیركه‌تی جه‌هاد نه‌سر له ساڵی ٨٨وه‌ به‌ به‌شی خسووسی سپێردراوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا، زیاتر له جاران مافه‌كانمان پێشێل كراوه‌‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ مانگی پووشپه‌ری ساڵی رابردۆوه‌ هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانمان له‌ لایمه‌نن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ جێگای ئه‌وه‌ێكه‌ ساڵانه‌ حه‌قده‌سته‌كانمان بباته‌سه‌ره‌وه‌، به‌نیازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌‌ حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٤ له‌چاو ساڵی رابردوویشدا كه‌متر بكاته‌وه‌.”