نه‌درانی حه‌قده‌ستی كاركۆنانی كارخانه‌ی سه‌نایه‌عی فلێزی

710

“یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، هه‌واڵی نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران و كاركۆنانی كارخانه‌ی “سه‌نایه‌عی فلێزی” راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكاران و كاركۆنانی سه‌نایه‌عی فلێزی سێ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌ و حه‌قده‌ستی نزیكه‌ی ٥٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یش به‌ دواخرانی زۆره‌وه‌ په‌رداخت ده‌كرێت. هه‌وره‌ها ماوه‌ی ٦ مانگه‌ كه‌ مافی بیمه‌ی كرێكارانیش نه‌ڕژاوه‌ته‌ حیسابی سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی رژیم.