نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئیخراجی پاڵاوگه‌ی ئابادان

535
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی نزیكه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر بێكار بوونی زیاتر له‌ ٧٠ كرێكاری په‌یمانكاری پاڵاوگه‌ی ئابادان، تا ئێستا ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. نوێنه‌ری مه‌حوه‌ری كانوونی شورای ئیسلامی كاری رژیم له‌ شاره‌كانی “ئابادان و خۆڕه‌مشهه‌هر” جه‌ختی كردووه‌: “تا پێش له‌ وه‌رزی هاوین ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ رێگای شیركه‌تی په‌یمانكاری ساختمانی نه‌سب و به‌شی ساخت و سازی دامه‌زراوه‌ی پاڵاوگه‌ی ئابادان كاریان ده‌كرد. قه‌راردادی ئه‌م كرێكارانه‌ هاوكات به‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوین كۆتایی پێهات و به‌ سه‌رنجدان به‌ بارودۆخی روو له‌ ته‌واو بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه كرێكاران‌ كاریان تێدا ده‌كرد، چیتر قه‌راردادی تازه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌به‌سترا بوو و له‌ ئاكامدا بێكار بوون.”