نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی بێكار كراوی شیركه‌تی سه‌ها سه‌رام یه‌زد

681t
راپۆرته‌كان، باس له‌ داخرانی شیركه‌تی “سه‌ها سه‌رامی یه‌زد” و نه‌درانی حه‌قده‌ستی ٦ مانگی دواخراوی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “سه‌ها سه‌رامی یه‌زد”، له‌ ماوه‌ی ٥ مانگی رابردوودا، ئه‌م شیركه‌ته‌ داخراوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا سه‌رجه‌م ١٥٠ كرێكاری شاغڵی ئه‌م شیركه‌ته‌ بێكار كراون. ئه‌و كرێكارانه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ مافی بیمه‌ و باقی مه‌زایا دواخراوه‌كانیشیان بێبه‌ش كراون.