نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی سه‌دی ته‌نگ سورخ

782
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی مه‌نته‌قه‌یی كو‌گیلویه و بویرئه‌حمه‌د دانی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ده‌یان كرێكاری سه‌دی ته‌نگ سورخی بویرئه‌حمه‌د دانا.
به‌ پێی دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیعتبار، نزیكه‌ی ٨ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی ٨٠ كرێكاری سه‌دی ته‌نگ سورخی بویرئه‌حمه‌د په‌رداخت نه‌كراوه‌. ناوبراو رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا هیچ جۆره‌ ئیعتبارێك له‌ لایه‌ن خه‌زانه‌وه‌، به‌ ئیداره‌ی گشتی كاروباری ئاوی كو‌گیلویه و بویرئه‌حمه‌د له بواری حقوقی كرێكارانی سه‌دی ته‌نگ سورخ په‌رداخت نه‌كراوه‌.