نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی هه‌فتكێل

574
راپۆرته‌كان باس له‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی شاره‌داریی “هه‌فتكێل” ده‌كه‌ن. به‌رپرسانی شاره‌داریی هه‌فتكێل به‌ بیانووی كه‌می ئێعتبارات، له‌ په‌رداخت كردنی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری خۆده‌بوێرن.