نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی دیوانده‌ره‌

323
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شاره‌داریی و فه‌زای سه‌وزی شاری “دیوانده‌ره‌”، له‌ وه‌رگرتنی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، پێداچوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری دیوانده‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، به‌ره‌وڕووی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری بۆته‌وه‌ و پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ شاره‌دار چووه‌ بۆ حه‌ج و ده‌بێ تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی، چاوه‌ڕێ بن. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌م كرێكارانه بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانیان، له‌گه‌ڵ گه‌لێك كێشه‌ و گرفت ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت پوڵی په‌رداخت كردنی كرێ ماڵه‌كانیشیان نییه‌.