نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری شوشته‌ر

786
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی نزیكه‌ی ٣٠ كرێكاری خه‌ده‌ماتی ناوچه‌ی ١ی شاره‌داری “شوشته‌ر” له‌ ئۆستانی خوزستان، په‌رداخت نه‌كراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری شوشته‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌نجام دانی كاری تاقت پروكێن و نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، له‌ وه‌رگرتنی ٥ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیشیان بێبه‌ش كراون.