نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی قه‌سر شیرین

586t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی شاره‌داریی “قه‌سرشیرین” له‌ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بێبه‌ش كراون.
یه‌كێك له‌م كرێكارانه‌ وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م بابه‌ته‌ رایگه‌یاند: “ئێمه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌، چه‌ندین جار سه‌ردانی شورای شارمان كردووه‌ و له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و جه‌ژنانه‌ی كۆتایی ساڵی خۆمان به‌ توندی ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه‌، هیچ وڵامێكمان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.