نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری زابۆل

826
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری خه‌ده‌ماتی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری زابۆل له‌ ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان تا ئێستا ٤ مانگه‌ له‌ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ژێر چاودێری راسته‌وخۆی شاره‌داری زابۆل له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی ئه‌م شاره‌ كاری خه‌ده‌ماتی و فه‌زای سه‌وز ده‌كه‌ن، ٤ مانگه‌ به‌ بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ رایانگه‌یاندووه‌: له‌ سه‌روبه‌ندی دستپێكی ساڵی نوێ خوێندن، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون