نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد و سه‌دسازی ئه‌لبۆرز

859
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد ٦ مانگ و كرێكارانی سه‌دسازی ئه‌لبۆرز له‌ شاری سه‌واد كوه ٧ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری بروجێرد له‌ په‌رداخت كردنی ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه‌ خوده‌بوێرێت. هه‌روه‌ها ٨٥ كرێكار و كارمه‌ندی سه‌دسازی ئه‌لبۆرز له‌ شاری سه‌واد كوه له‌ ئۆستانی مازه‌ندران، ٧ مانگه‌ به‌ بیانووی كه‌می بودجه‌ و نه‌بوونی ئیتعباری پرۆژه‌كانی عومرانی، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌.