نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری دێهلۆران

569
به‌ پێی راپۆرته‌كان، تا ئێستا سێ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری دێهلۆران په‌رداخت نه‌كراوه‌.
به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكارانی زه‌حمه‌تكێشی شاره‌داری دێهلۆران، سێ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكمان پێ نه‌دراوه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ بواری دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێویستییه‌كانی ژیانمان، گه‌لێك و كێشه‌ و گرفتی بۆ دروست كردین. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ چه‌ندین جار داوای په‌رداخت كردنی ماف و مه‌زایاكانیان كراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.