نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری لووشان

113q
هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی ده‌یان كرێكاری شاره‌داری “لووشان” له‌ ئۆستانی گیلانی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٧٥ كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌جموعه‌كانی شاره‌داری لووشان و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌و ناوه‌نده‌، نزیكه‌ی چوار مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی وه‌ك ئاگركوژێنه‌وه‌، فه‌زای سه‌وز و خه‌ده‌ماتی شاره‌داری لووشان كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: ئیداره‌ی شاره‌داری به‌ بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆده‌بوێرێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ١٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كرانی سه‌همیه‌ی بیمه‌ی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌ شه‌ش مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌ركردنی حوكمی خانه‌نشینین.