نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری نه‌غه‌ده‌

725
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، په‌یمانكاری پڕۆژه‌ی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ته‌نیا حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری نه‌غه‌ده‌ی په‌رداخت كردووه‌.
كرێكارانی شه‌وكار و رۆژكاری خه‌ده‌ماتی شاره‌داری نه‌غه‌ده‌ كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ ١٢٠ كه‌سه‌، له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌نیا حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان پێدراوه‌ و عه‌ره‌ب زیره‌ك په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، ره‌وانه‌ی شاره‌داریان ده‌كات و شاره‌داریش هیچ وڵامێكیان پێناداته‌وه‌.