نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌درای سی سه‌خت

292q
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌درای شاری سی سه‌خت سه‌ر به‌ ئۆستانی كوهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ له‌ چه‌ند مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا مافی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌وان ناچارن به‌ هه‌زینه‌ی زۆر و به‌ شێوه‌ی ئازادانه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، شاره‌داری رژیم هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی، ته‌وبیخ و یان له‌سه‌ركار ئیخراج ده‌كرێن.