نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌لبۆرز

608y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای ١٩٠ كرێكاری كارخانه‌ی فولادی “ئه‌لبۆرز” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری “تاكستان”ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌لبۆرز كه‌ پێشینه‌ی كارییان له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و له‌ بارودۆخێكی تاقه‌ت پڕۆكین دا، له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ها میلگرد كار ده‌كه‌ن، له‌ وه‌رگرتنی سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، مافی جه‌ژنانه‌ و مه‌زایای ساڵ ٩٢ و ٩٣ی خۆیان بێبه‌ش كراون.