نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌ره‌سباران

296
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و ئێخراجی ده‌یان كه‌س‌ له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی “ئه‌ره‌سباران”ی “تاكستان” ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٤٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌ره‌سبارانی تاكستان، نزیكه‌ی سێ مانگه كه‌‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و خاوه‌نكار به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و ركوودی ئابووری، ٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شاغڵی له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌، ئێخراج كردووه‌.