نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا

321
سه‌ره‌ڕای تپێه‌ڕ بوونی دوو مانگ به‌سه‌ر كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا”، خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ تا ئێستا ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌ستی دواخراو و یه‌كساڵ له‌ مافی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له‌ كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا نزیكه‌ی هه‌زار كرێكار كار ده‌كه‌ن. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٥ مانگ حه‌قده‌ست و ١٦ مانگ مافی بیمه‌، بۆ ماوه‌ی ٣٥ رۆژ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌. له‌ جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، خاوه‌نكار یه‌كمانگ له‌ حه‌قده‌ستی دواخراو و چوار مانگ له‌ مافی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت كرد.