نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌لبۆرز

621
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ١٩٠ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی “فولادی ئه‌لبۆرز” له‌ وه‌رگرتنی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی‌ دواخراویان بێبه‌ش كراون.
كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌لبۆرز رایانگه‌یاند: “خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌ له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌باره‌ت به‌ مانگه‌كانی “گوڵان، جۆزه‌ردان، پوشپه‌ڕ و گه‌لاوێژ”ی ئه‌مساڵ و هه‌وره‌ها مافی چه‌ژنانه‌ی ساڵه‌كانی ٩٣ و ٩٤ی ئه‌م كرێكارنه‌ خۆده‌بوێرێت.” شایانی باسه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ ‌سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانان داخرا و كرێكارانی له‌سه‌ركار ئیخراج كران.