نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌وپووش

587y

راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی ٩ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌وپووش” ده‌كه‌ن.
كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌وپووش سه‌ربه‌ كارخانه‌ی په‌شم بافی “ئێران به‌ره‌ك”، ماوه‌ی ٩ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ ئه‌منیه‌تی پیشه‌یش بێبه‌شن. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ ١٥٠ كرێكاری هه‌بوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧٠ كه‌سیان ئێخراج كراو‌ن.