نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كه‌شتی سازی خه‌زه‌ر

543t

هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ٤٠٠ كرێكاری شاغڵی له‌ “كه‌شتی سازی خه‌زه‌ر” راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٤٠٠ كرێكاری شیركه‌تی كه‌شتی سازی خه‌زه‌ر “نكا” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران به‌ پێشینه‌ی ١٥ تا ٢٠ ساڵ كار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی پێوه‌ندی به‌ مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار و رێبه‌ندانی ئه‌مساڵی خۆیان بێبه‌ش كراون، خاوه‌نكار هه‌روه‌ها مافی جه‌ژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵی ئه‌وانی تا ئێستا په‌رداخت نه‌كردووه‌.