نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كۆنتورسازی ئێران

723
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، خاوه‌نكاری “كۆنتورسازی ئێران” له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ خوده‌بوێرێت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆنتورسازی ئێران به‌ بیانووی كه‌می نه‌قدینگی، له‌ په‌رداخت كردنی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ٣٥٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ خۆده‌بوێرێت. خاوه‌نكار هه‌روه‌ها به‌ بۆنه‌ی مافی بیمه‌ی كرێكاران به‌ سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی قه‌رزاره‌ و به‌م هۆیه‌‌وه له‌ یه‌ك ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، زۆر به‌ سه‌ختی تازه‌ ده‌كرێته‌وه.