نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی لێنت تێلدای خاوه‌ران

637
به‌ پێی راپۆرته‌كان، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “لێنت تێلدای خاوه‌ران” سه‌ربه‌ شاری قه‌زوین، له‌ په‌رداخت كردنی ١٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، خۆده‌بوێرێت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی كارخانه‌ی لێنت تێلدای خاوه‌ران له ‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا جگه‌ له‌ ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن كه‌ وه‌ك پێش په‌رداخت به‌م كرێكارنه‌ ده‌درا، هیچ پاره‌یه‌كی دیكه‌یان پێنه‌دراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا كرێكارانی لێنت تێلدای خاوه‌ران چه‌ندین جار به‌ شێوی كه‌تبی و شه‌فاهی كێشه‌ و گرفتی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌ كاربه‌ده‌ستان له‌وانه‌ ئۆستانداری، فه‌رمانداری، دادگۆسته‌ری و ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ قه‌زوین راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.