نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی مه‌سكه‌نی مێهری گۆناباد

615
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگی كرێكارانی پڕۆژه‌ی ٣٠٠ واحێدیی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ گۆنابادی ئۆستانی خوراسانی ره‌زه‌وی ده‌كه‌ن.به‌ وته‌ی كرێكاران، ده‌یان كه‌س له‌م پرۆژه‌ ٣٠٠ واحێدییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ شیركه‌تی “سپهری شه‌رق”ه‌ كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام نزیكه‌ی یه‌كساڵه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌. كرێكاران ده‌ڵێن، كاتێك بۆ وه‌رگرتنی مه‌زایاكانیان سه‌ردانی په‌یمانكار ده‌كه‌ن، ناوبراو ره‌وانه‌ی شیركه‌تی سپێهر شه‌رقیان ده‌كات، كاتێكیش سه‌ردانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌كه‌ن به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ په‌یمانكاره‌ كه‌ ده‌بێ پووڵی كرێكاران په‌رداخت بكات و به‌م بۆنه‌وه‌ كرێكارانیان تووشی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت كردووه‌.