نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی نه‌ساجی شه‌رقی ئازه‌ربایجان

932
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی نه‌ساجی “شه‌رقی ئازه‌ربایجان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئاوایی “لاهیجان”، حه‌قده‌ستی ٣ی مانگی رابردووی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی یه‌كساڵ و نیوه‌ داخراوه‌ و له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به‌كار كردۆته‌وه‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ هێشتا حه‌قده‌ستی سێ مانگی رابردووی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كرووه‌. شایانی باسه‌، نزیكه‌ی ٤٠ كرێكار له‌م كارخانه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن.