راپۆرته‌كان باس له نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لامه‌ت به‌ره‌كه‌ت” ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ١٥٠ كه‌سه، له “ناوچه‌ی چیتگه‌ر”ی تاران له پرۆژه‌ی ده‌روست كردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لامه‌ت كار ده‌كه‌ن. ئه‌م كرێكارانه له‌مباره‌وه جه‌ختیان كرده‌وه: “پاش ده‌ستپێكی ساڵی ٩٣ له رێگای شیركه‌تی “تابان شه‌هر” له پرۆژه‌ی دروست كردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كاری ده‌كه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته له په‌رداخت كردنی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ئێمه خودهبوێرێت.