نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی گۆل گوهه‌ر

531
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی دوو رۆژ به‌سه‌ر كۆتایی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی گۆل گوهه‌ری كرمان، تا ئێستا ئه‌و وه‌عده‌ و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ به‌ كرێكاران دراوه‌، جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.له‌ رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری په‌یمانكاری مه‌عده‌نه‌كانی ژماره‌ ٢ و ٤ی گۆل گوهه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و ئه‌گه‌ری تازه‌ نه‌كرانه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئیداری سیرجان له‌وانه‌ فه‌رماندار و سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاری رژیم به‌ حزوور له‌ نێو جه‌معی كرێكاران به‌ڵێنی پێدان كه‌ لانیكه‌م به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی هه‌ر كرێكارێك تا كۆتایی سه‌عاتی ئیداری رۆژی دووشه‌ممه‌، په‌رداخت ده‌كرێت.