نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارنی پارسیلۆن

668t
له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌دا، ٤٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی پارسیلۆن تا ئێستا سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێنه‌دراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌ی كرێكاران له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاری شیركه‌تی پارسیلۆن به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئێجتماعی و سه‌رگه‌ردانی زیاتر له‌ ٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی ئه‌م شیركه‌ته‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كرێكاران بۆ چه‌ندین جار و له‌ چه‌ندین قۆناغدا له‌ به‌رامبه‌ر ته‌ئمینی ئێجتماعی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێبخه‌ن. شایانی باسه‌، نزیكه‌ی ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی پارسیلۆن كه‌ له‌ به‌شی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان كار ده‌كه‌ن له‌ قۆناغی خانه‌نشینی دان، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌درانی ٤ له‌سه‌دی مافی بیمه‌یی كه‌ خاونكار ده‌بێت په‌رداختی بكات، هێشتا بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌.