نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئابفای ئه‌هواز

29y
به‌ڕێوه‌به‌رانی “ئابفای” ئه‌هواز هه‌روا له‌ دانی موتالبات له‌وانه‌ حه‌قده‌ستی سێ مانگی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ خۆده‌بوێرن.به‌ وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار، رێبه‌ندان و ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣یان هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ته‌نیا پاش به‌دواداچوونی زۆر توانییان جه‌ژنانه‌ی كۆتایی ساڵی ٩٣ له‌ دوایین رۆژه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ له‌ خاوه‌نكار وه‌ربگرن. بێجگه‌ له‌ حه‌قده‌ستی سێ مانگ و مافی بیمه‌ی كرێكاران كه‌ له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردۆوه‌ به دواخرانه‌وه‌‌ پێیان په‌رداخت كراوه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی ئابفای ئه‌هواز به‌ره‌وڕووی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵیش بوونه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ لانیكه‌م ١٣ كه‌س له‌ كرێكاران مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوو پاش ٤ ساڵی كاری به‌رده‌وام، به‌ بیانووی پێویست نه‌بوون به‌ هێزی كاریان، له‌سه‌ركار ده‌ركران.