نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئێران سه‌درا

54y
راپۆرته‌كان باس له‌ دواخرانی سێ مانگ مافی بیمه‌ی ٤٠٠ كرێكاری په‌یمانی “ئێران سه‌درا” ده‌كات.كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “فه‌نئاوه‌ری ئابهای عه‌میق” كه‌ له‌ ژێر به‌رپرسایه‌تی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ده‌ریایی سه‌درا كاری ته‌عمیراتی كه‌شتی، دروست كردنی سه‌كۆی نه‌وتیی له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی بوشێهر ده‌كه‌ن، رایانگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ مافی بیمه‌، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی “سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار، رێبه‌ندان و ره‌شه‌ممه‌”ی ئه‌وان دواكه‌وتووه‌ كه‌ به‌ به‌دواداچوونی كرێكاران، داواكاری حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها مافی چه‌ژنانه‌ و پاداشتی كۆتایی ساڵیان له‌ رۆژانی دوایی ساڵی رابردوو په‌رداخت كراوه‌.