نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد

65y
دوابه‌دوای ره‌وتی ئیخراج سازییه‌كان له‌ شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، خاوه‌نكاران له‌ په‌رداخت كردنی حقوق و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ خۆده‌بوێرن.ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، خاوه‌نكاران ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌یان ته‌عتیل كردووه‌ و كرێكارانی ئه‌و به‌شانه‌ به‌ بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌سه‌ركار ئیخراج كراون. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌م كرێكارانه‌ ئیخراج و هه‌ر كامه‌یان ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌.