نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی فه‌رشی باستان

421y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی كارخانه‌ی “فه‌رشی باستان”ی راگه‌یاند.به ‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاونكاری كارخانه‌ی فه‌رشی باستان، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی جه‌ژنانه‌ و پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران، مافی بیمه‌ی ئه‌وانیشی له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردۆوه‌، نه‌ڕژاندۆته‌ حێسابی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی. شایانی باسه‌، خاونكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، نزیكه‌ سێ ساڵ له‌وپێش به‌ بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینگی و قه‌رزار بوون به شیركه‌ته‌كانی دیكه‌، زیاتر له‌ ١٢٠ كرێكاری قه‌راردادی له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌ و له‌ حاڵی حازردا، ژماره‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه،‌ ١٩ كه‌سه‌.